کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی ئەو حزبەوە پێشوازی لێکرا.
ئامانج لە سەردانی یەکێتی بۆ لای یەکگرتوو لە چوارچێوەی دەستپێکردنی دانووستانەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 یەمی حکومەتی هەرێم.