د. میران محەمەد: هەوڵەکانمان بۆ دروستکردنی ناوەندی تەندروستی بازیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

د. میران محەمەد سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی حکومی لە بازیان ئەو نەخۆشخانەیەی کە بەڵێنماندابوو لە قەزاکە دروست دەکرێت.

د. میران محەمەد رایگەیاند، خۆشحاڵم بەشێک لەو هەوڵانەمان بە تەواوی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی بازیان دەکەم بۆ دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیەی کە بەڵێنماندابوو، پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی حکومی لە بازیان، گرنگییەکی ستراتیجی هەیە، چونکە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە، هەرچەندە نەخۆشخانەکان لە دەوروبەری شارەکان بەهێزببن ئەوەندەش قەرەباڵغی سەر نەخۆشخانەکانی ناوشار کەم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی سەرشانمان بەرامبەر بە بازیان لێرەدا کۆتایی نەهاتووە، بەهەمان شێوە لەزۆر سەردان و ناوچەی تر، هەوڵمانداوە پڕۆژە و کاری باش بکەین، هیوادارم لە ئاییندەی نزیکدا مژدەی کاری زیاترمان پێبگات.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزارین

بابەتی دواتر

شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەرێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share