کەشناسێک: هەفتەی داهاتوو وشکەسەرما کۆتایی دێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، بۆ ماوەیەک کەش سەقامگیر دەبێت و شەپۆلەکانی دابارین بەرووی ناوچەکەدا دەوەستن و دەشڵێت، “هەفتەی داهاتوو وشکەسەرما کۆتایی دێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لەناوچەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و شاخاویە بەرزەکانی هەرێم لەئەمرۆوە سیستمێکی وشک و کەشێکی سەقامگیر بەسەر ناوچەکەدا باڵادەست دەبێت بۆ ماوەیەک هیچ شەپۆلێکی دابارینی باش لەئارادانیە، ئەوەی هەیە لە نزیک 5ی 12 شەپۆلێکی دەریای ناوەڕاست لەئارادایه، بەڵام زیاتر لاوازه و روون نییه لەئێستادا، ئایا بەرزەپەستان رێی پێدەدات بگاتە ناوچەکە یاخود نا.

باسی لەوەشکرد، لەوانەیه کەشی وشک بۆ ناو هەفتەی دووەمی مانگی دوانزه درێژبێتەوە پێش ئەوەی پایز کۆتایی پێبێت پەڵەی تەواوی دەدات لەو شوێنانەی ماون و ئاماژەی بەهێز هەیە بۆ دەوروبەری ناوەڕاستی مانگی دوانزە.

شاڵاو هیدایەت ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بارسته هەوا ساردە جەمسەرییەی هەیە لە هەفتەی داهاتوودا وردە وردە کەمدەبێتەوە و دەکشێتەوە، بەو هۆیەوە لە یەکشەممە بەولاوە بەتایبەتی پلەکانی گەرمی بە رێژەی 3 تا 5 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە بەهۆی جیاوازیی پەستان لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و باکووری ئێران و ناوچە نزمەکانی خۆمان ناو دەشتاییەکان، ئەگەری درووستبوونی بای باکووری رۆژهەڵات هەیە بەخێرایی لەسەرخۆ تاوەکو مامناوەند.

بابەتی پێشتر

‏ ‌‎27 ‌‏ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

سەرمایەدارێکی جیهانی بڕیاری داوە 99.5%ی سامانەکەی ببەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share