لەم بەستەرەوە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکەت بزانە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بەشی سەرپێچی ئۆتۆمبێلی نوێکردووەتەوە و دەڵێت، “ھەر کەسێک ئارەزوومەندە بزانێت چەندێک سزای ھەیە دەتوانێت لێرەوە تەماشای بکات.”

لینکی زانینی سەرپێچییەکان

بۆ ئەو کەسانەی نازانن چۆن میکانیزمەکە ئەنجامدەدرێت، دوای چوونە ناو بەشی زانینی سزاکان جۆری سووڕاوە دیاری دەکرێت و پاشان ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دەنووسیت، چ نوێ یاخود کۆن، ئەگەر نوێ بێت پێویستە پیتە ئینگلیزییەکەشی لەگەڵ بنوسرێت، پاشان ژمارەی ساڵانە دەنووسیت، بەبێ ئەوەی سفری یەکەم بنوسیت و پاشان گەڕان دەکەیت.

جێگەی ئاماژەیە، ھاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای مێژووی ( 1 – 9 – 2014 ) مامەڵەیان بۆ کراوە دەتوانن سزاکانیان لەو لینکەوە ببینن بە پێچەوانەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆ بکەن بۆ زانینی سزاکانیان.”

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئیسپانیا دەکات

بابەتی دواتر

عێراق دەیەوێت بەرەنگاری کۆچی نایاسایی ببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share