تیمی پەیوەندییەکانی عێراق: فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەن 1%ی مووچەکانیان بە گەلی لوبنان ببەخشن

تیمی پەیوەندییە حکومییەکانی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەییان نیشانداوە بۆ بەخشینی 1%ی مووچەکانیان بۆ هاوکاریی گەلی لوبنان.

عەدنان ئەلعەرەبی، جێگری سەرۆکی تیمی پەیوەندییە حکومییەکانی عێراق رایگەیاند، لە پاڵپشتی گەلی لوبنان و لەم مانگەوە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، بۆ بەخشینی 1%ی مووچە بۆ هاوکاریی گەلی لوبنان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق وەک تاکە وڵات لە سەرەتای 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ پشتگیری خۆی بۆ هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان دەربڕیووە و پێداویستییە سەرەتاییەکان لە خواردن و دەرمان دابینکراوە بۆیان.

باسی لەوەشکردووە، فەرمانبەران و خانەنشینانن قایلبوونی خۆیان بە هاوکاری گەلی لوبنانی نیشانداوە بە بەخشینی 1%ی مووچەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هەڵپەسێردرا

  دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هۆی دروستبوونى گرژی له‌نێوان چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ڕه‌وتى سه‌دردا هەڵپەسێردرا. كاروان یاروه‌یس…
Total
0
Share