وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گەیشتە عێراق

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدول ئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لە ئیڤێت کۆپەر، هاوتا بەریتانییەکەی کرد.

بەپێی وتەی وەزیری ناوخۆی عێراق، ئامانجی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

 

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: کارکردن لە پرۆژەکاندا ‏بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share