نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، هەردوو حکومەتی هەرێم لە هەوڵی چارەسەرکردنی مووچەدان.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم و عێراق نزیکن لەوەی چارەسەرێک بۆ گرفتەکان بدۆزنەوە”.

وتیشی، “هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە کە سەرجەم گرفتەکانی مووچە لە ساڵی داهاتوودا چارەسەربکرێن”.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمداین، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشنەکراوە و هیچ وادەیەکی رەسمی بۆ دابەشکردنی ئەو مووچەیە نییە.

هاوکات چارەنووسی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵیش نادیارە، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی دابەش نەکرد.

بابەتی پێشتر

وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گەیشتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ بۆ هێزە ئەمنییەكان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و دژی یاساشكێنی بووەستنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share