دوو دز بەناوی تیمی سەرژمێرییەوە دەچنە سەر ماڵێك و شەش ملیۆن دینار لە خاوەنەكەی دەدزن.
رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەكی نەسڕی شاری كەركوك روویداوە. دوو ژن خۆیان وەك كارمەندی سەرژمێریی دانیشتووان نیشانداوە و پاش ئەوەی چوونەتە ژوورەوە، ژنی نێو ماڵەكەیان بێهۆش كردووە.
پەیامنێرمان لە كەركوك لە زاری كەسوكاری خاوەن ماڵەكەوە روونیكردەوە، شەش ملیۆن دیناریان دزیووە.
حارس كە برای ژنەكەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دزەكان سەرەتا هەڕەشەیان كردووە و دواتر خوشكەكەیان بە ماددەیەك بێهۆش كردووە، بەر لەوەی تاوانەكە ئەنجامبدەن.
ئەو روونیشیكردەوە، خوشكەكەیان بردووەتە نەخۆشخانە و پاش چەند كاتژمێرێك بەهۆش هاتووەتەوە.