لە چەندین شار و شارۆچکەی باکووری کوردستان و تورکیا بەفر باریووە و بەهۆی زۆری رێژەی بەفربارینەوە، لە بەشێک لەناوچەکان دەوامی خوێندنگەکان راگیراون.
بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان، لە هەندێک ناوچە ئەستووریی بەفرەکە لەسەر زەوی گەیشتووەتە 20 سانیتمەتر و تیمەکانی شارەوانی لە سەرجەم ئەو ناوچانەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاوبانەکانن.
بەرپرسانی پارێزگای مەڵاتیا لە باکووری کوردستان دەڵێن، بۆ ماوەی یەک رۆژ و بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دەوامیان راگرتووە، ئەوەش لەپێناو پارێزراویی لە هەر رووداوێک کە بەهۆی هۆکارەکانی گواستنەوەوە رووبدەن.