جەمال كۆچەر: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چەندین كێشە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەن كە پێویستیان بە چارەسەرە لەوانە پرسی مووچە، نەوت و گرێبەستە نەوتییەكان و جگەلەوەش بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە دەبێت بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و نابێت مووچە بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت و پێشتر وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتییان.. سیستمێكی نوێ پەیڕەودەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share