قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان بەشێکی رەسەن و دانەبڕاوی نیشتمانەکەمانن

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئێزدییەکان بەشێکی رەسەن، دێرین و دانەبڕاوی نیشتمانەکەمانن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی “رۆژووی ئێزی”، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و تاراوگە دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێزدییەکان بەشێکی رەسەن، دێرین و دانەبڕاوی نیشتمانەکەمانن، ئەم جەژنە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی کە هەمیشە جێگەی شانازیمان بووە.

باسیلەوەشکرد، لەم جەژنەدا، جەخت لە پشتیوانیی بەردەواممان دەکەینەوە بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە، ئارام و سەقامگیر بۆ سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پەرلەمان پرسی یەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست یەكلابكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوادەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، لەبارەی  چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی…
Total
0
Share