دابەشکردنی نەوتی سپی لە کەرکوک دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کەرکوک پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێبکاتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوك دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەکاتەوە.

وتیشی، ئەوە دووەم بەشە نەوتی ئەمساڵە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەستپێدەکات، بۆ هەر خێزانێکیش بڕی (100) لیتر نەوت دابەشدەکرێت کە بەپێی پسوڵەی ژمارە (4) دەبێت لەبەرامبەر هەر لیترێک تەوتدا بڕی 150 دینار وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: دەوام لەو خوێندنگانەی چەمچەماڵ رادەگیرێت کە نۆژەندەکرێنەوە

وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ…
Total
0
Share