بڕیارە رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی و داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت.
یاسا مشتومڕاوییەکانی وەک یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی سێشەممە بە سەرۆکایەتیی محەمەد مەشهەدانیی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەکە دەبێت ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک پۆستەکە بە وەکالەت بەرێوەدەبرا.