نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دوو هەزار و 453 وانەبێژی لەسەر كار لادراو دەكرێنە گرێبەست.
عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە كۆی ئەو 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەستە دوو هەزار و 453 وانەبێژ كە بە هۆكاری ئەوەی لە شوێنی دیكە دامەزراون گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە و لە شوێنی ئەوان ئەو وانەبێژانە دەكرێنە گرێبەست كە بە هۆكاری جیاواز لە كارەكانیان دوورخرابوونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە پەروەردەكان بە نهێنی ئەو شوێنانەیان پڕكردووەتەوە، بەڵام ئێمە داوا دەكەین ئەو پڕۆسەیە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی مافی هیچ كەسێك نەفەوتێت.