بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی ناسراوی كوردمان پێگەیشت”.
لە پەیامەكەدا هاتووە، بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و كەسوكارە سەربەرزەكەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین”.
سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، “رۆڵ و خزمەتی زاهیر عەبدوڵا لە بواری شانۆ و نواندن لەیادناكەین و بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە”.
هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “لە خوای گەورە داواكارم هونەرمەندی خۆشەویستمان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت”.