سیمپۆزیومێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سبەینێی یەکشەممە، سێیەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی، “گەڕان بەدوای داهاتووی چارەسەری شێرپەنجە” لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

سیمپۆزیومەکە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی چەرموو، زانکۆی کەرخ، پەیمانگەی بڕایت، سەنتەری نێودەوڵەتی -ICTP بۆ فیزیای تیۆری و دامەزراوەی Warithی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەڕێوەدەچێت.

ئامانجی سیمپۆزیومەکە خستنەڕووی رێگاکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و پەرەسەندنەکانی تەکنەلۆژیای ئەو بوارەیە بۆ دۆزینەوەی رێگە و چارەسەری نوێ پەیوەست بە نەخۆشی شێرپەنجە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاماژەی بەوەکردووە، سمپۆزیۆمەکە بە بەشداری دیارترین لە شارەزایان و ژمارەکی بەرچاو لە پسپۆڕان و توێژەرانی (ئیتاڵی، عێراقی، کوردی) بەڕێوەدەچێت و  بۆ ماوەی (سێ رۆژ) بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سیمپۆزیومەکە رۆژی یەکەم لە هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات و رۆژانی دووەم و سێیەم لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت درێژەی دەبێت و پسپۆڕان و توێژەرانی بیانی و ناوخۆیی زنجیرەیەک سیمناری گرنگ پێشکەش دەکەن.

بابەتی پێشتر

دوو کۆمپانیای گەورەی کۆری 208 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕ بەمەبەستی چارەسەری کێشەیەک دەکشێننەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share