راگەیەندراوێکی بەپەلە لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆوە

عەمید میقداد مێری، وتەبێژی رەسمیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە هەڵگرتن یاخود هەڵنەگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ بوونی نییە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بڕیارێک تا ئێستا لە لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێریی دانیشتووانەوە دەرنەچووە و بابەتەکە پەیوەستە بە وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە.

باسی لەوەشکرد، دەبێت قسە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بکرێت لەبارەی بەڕێوەچوونی کارەکانیانەوە و لەدوای کاتژمێر 10:00ی شەو بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح و لایەنە ناڕەزاییەکانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن کۆبووەوە و بەشداربووانی كۆبوونەكەش جەختیان لەوەكردەوە پێویستە لایەنە…
Total
0
Share