نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ 20 منداڵ لەدایکبوون

بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 20ی مانگەوە تا کاتژمێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ 20 منداڵ لەدایکبوون.

پاکیزە عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی رایگەیاند، بەگشتی لە 17ی ئەم مانگەوە کە قۆناغی یەکەمی سەرژمێری دەستیپێکرد 131 منداڵ لەدایکبوون کە 71 منداڵیان کوڕ و 60 منداڵیان کچ بوون.

وتیشی، “لە دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆشەوە تا کاتژمێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، 20 منداڵ لەدایکبوون کە 11یان کچ و 9 منداڵیشیان کوڕ بووە”.

باسی لەوەشکرد، ئەو 20 منداڵە لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارناکرێن، ئەمەش نیگەرانیی دایکان و باوکانی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی راوکردنی کەڵە کێوییەک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: شانازیی دەکەین درێژەپێدەری رێبازی شەهیدانمانین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share