ڕوونكردنەوەی تەندروستیی هەرێم لەبارەی حاڵەتە گوماناوییەكەی كۆرۆنا لە دهۆك

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی، ئەو كەسەی لە دهۆك تووشی كۆرۆنا بوو و گومانی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنای لێدەكرا، هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نەبووە و بارودۆخی تەندروستیی جێگیرە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمشەو یەكشەممە 17ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “سەبارەت بە حاڵەتە گومانلێکراوەکەی دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە، دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین، خۆشبەختانە هەڵگڕی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆڕۆنا نەبووە”.

وتەبێژی تەندروستیی هەرێم ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەو كەسە ئێستا تەندروستیی زۆرباشە و چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە”.

ئەو هاوڵاتییەی پارێزگای دهۆك پاش ئەوەی ئاشكرابوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەهۆی ئەوەی لە بەریتانیاوە گەڕابووەوە گومانی جۆرە نوێیەكەی ئەو ڤایرۆسەی لێدەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەكان: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشەی كورتهێنانی بودجە چارەسەردەكات

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە و…
Total
0
Share