ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە نەیتوانی بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات.

نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، “بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان پشتیوانی لە بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەززە ناکەین”.

سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیان بە رەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئاگربەست لە غەززە دا، جگە لە ئەمریکا.

ئەمریکا لە رەشنووسی بڕیارنامەکەدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندی بەرپرسیارێتی خۆیان بن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە، ئەمە جگە لە پابەندبوونی لایەنەکان بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆیییەکان سەبارەت بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و موڵک و ماڵیان.

 

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

رۆژانی هەینی و شەممە هاتوچۆ لە دەروازەی زێت ئاساییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share