ئاگربەستی کاتیی لە حەلەب راگەیەندرا و بریندارەکان لە نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە.
ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئاگربەستی کاتیی لە بەشێکی ناوچە گەمارۆدراوەکانی ئەو دوو گەڕەکە راگەیەندرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە ئاگربەستەکە ئەوەیە رێگە بۆ چوونەدەرەوەی ئەو ژن و منداڵانە بکرێتەوە کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردوو بریندار ببوون و لە نەخۆشخانەی خالید فەجر مابوونەوە.