هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا کێشەی کەمئاوی بۆ یەک ملیۆن کەس دروستکردووە

هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان، کێشەی خزمەتگوزاری وەک ئاو و کارەبای بۆ یەک ملیۆن کەس دروستکردووە.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی BBCی بەڕیتانی، سوپای تورکیا لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا و لەنێوان مانگی 10ی ساڵی 2019 تا مانگی 1ی ساڵی 2024 زیاتر لە 100 هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی سوریا ئەنجامداوە کە بەشێکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بووە.

هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا، زیانێکی گەورەیان بە سەرچاوە ئاوییەکان گەیاندووە، هاوکات کەرتی بەرهەمهێنانی کارەباش لاواز بووە و زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە.

یەحیا ئەحمەد، بەرێوەبەری پرۆژەی ئاوی حەسەکە دەڵێت، لەماوەی داهاتوودا هاوڵاتیان تووشی مەترسیی گەورەی مرۆیی دەبنەوە

بەڕادەیەک هاوڵاتییان تووشی ئاستەنگی بوونەتەوە کە بۆ دەستکەوتنی ئاوی خواردنەوە، پێویست دەکات رۆژانە زیاتر لە 20 کیلۆمەتر بڕۆن تا ئاوی پێویستیان دەستبکەوێت.

بابەتی پێشتر

هەر خانووەیەک بە یەک دۆلار بۆ ئەو کەسانەی دڵتەنگن بە سەرکەوتنی ترەمپ

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی: ئەمڕۆ تەواوکاری هەمان قۆناغی چەند رۆژی رابردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share