ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەک لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات سەبارەت بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان.
هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، داوا لە سەرجەم دانیشتووانی دەڤەرەکەمان دەکەین:
یەکەم: هاوکاری و هەماهەنگی تیمەکانی سەرژمێری دانیشتووان بکەن و زانیاریەکانیان بە دروستی پێ بدەن.
دووەم: لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا، 20 و21ی مانگ لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بن و هاوکاری دام و دەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن لەم بارەیەوە .
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجامدانی ئەم پرۆسەی سەرژمێریە گرەنتی دانانی پلانی ئاوەدانی باشتر و خزمەتگوزاری زیاتری سنورەکەمان دەکات، بۆیە تکامان وایە هەموو لایەک هاوکار و پشتیوان بن.