پزیشکێکی سلێمانی لە بۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی سەر ئاستی عێراقی بەدەستهێنا

پزیشکێکی شاری سلێمانی لە بۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بۆ پسپۆڕیی تیشك و سۆنەر، بەدەستهێنا .

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، د. لەنجە دڵشاد، کە خوێندکاری بۆردی عێراقیی پزیشکیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بوو، توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەستبهێنێت لە پسپۆڕی تیشك و سۆنەر.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، ساڵی رابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی  لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو رێژەی دەرچوون تیایدا (100٪) بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی( د. نەوا عبدالحەمید، د. هەرێز جەمیل و د. عادل عوسمان).

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لە بواری  تیشک و سۆنەر لە ئاستێکی بەرزدایە، ساڵانە یەکەمەکانی ئەو بوارە لە بۆردەکانی کوردی و عێراقی- عەرەبی  بەدەستدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵەبانی: ھەر جووڵەیەکی سیاسی و ئیداری كە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت یەکێتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان…
Total
0
Share