ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر 4:00 پاسێکی گواستنەوەی ناوشار لە نزیک کەسنەزان کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری کیا بارهەڵگر و دواتر وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ژنێک گیانیلەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.