قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵێکی بلیاردی داخست

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبوونی منداڵی خوار 18 ساڵ هۆڵێکی بلیارد لە سلێمانی داخرا.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی منداڵی خوار (18) ساڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆڵی بلیاردی باران-یان له‌ كه‌مپی باریكه‌ داخست.

دەشڵێت، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێردمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە رووبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

لە خورماتوو بۆمبێک تەقییەوە

بابەتی دواتر

بژمێرە رەسمییەکانی سەرژمێری چۆن بناسینەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share