لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکان لە رۆژانی سەرژمێریدا بڕیاردرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی سەرژمێری گشتییەوە گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بن.

مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەی ئاسایی خۆیان بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان دەتوانن بۆ تێپەڕبوون لە خاڵەکانی پشکنین تکتی فڕۆکە و پاسپۆرتەکانیان پیشانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بدەن.

بابەتی پێشتر

نەخۆشییەکی شازادەی جێنشینی سعودیە ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری كەركوك داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share