دیمەنی گوندەکانی بناری سەنگاو کە ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی تێدا دەردەکەوێت

جەلال شێخ کەریم عیسا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی دەردەکەوێت و دەڵێت، “ئەنجامی هەوڵ و تەقەلاکانم کە بە دڵی خۆم وخەمخۆرانی ژینگە و ئاژەڵ دۆستانە مایەی شانازیمن”.

جەلال شێخ کەریم داوا لە خەڵکی گوندەکانی بناری سەنگاو دەکات، بەشداربن لە پاراستنی جوانییەکانی سرووشت و دوورکەوتنەوە لە راوکردن و رێگری لە راوی گیاندارە کێوییەکان بۆ ئەوەی کوردستانمان جوانتر بکەین.

ناوبراو جەختیشدەکاتەوە، ئەگەر کەسێکتان بینی بە چەکەوە لە سنوورەکانتان و گومانی راوکردنتان لێکرد، رێگەی لێ بکەن، چونکە دڵسۆزی بۆ ژینگە ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەییە.

دەشڵێت، ڤیدیۆکە لەلایەن محەمەد فوئادەوە تۆمارکراوە کە پاسەوانی سنوورەکە دەکات.

ڤیدیۆکەی لە تەلەگرامی تۆڕی میدیایی ئێستا ببینە.. https://t.me/estamediea/42492

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئەو هاوڵاتییەی تەرمەكەی دۆزرایەوە نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە و قوربانیی لافاو نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە، نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە و…
زیاتر ببینە

شێخ حیکمەت هیجری: ئەوەی روودەدات شەڕی قڕكردنی كوردە كە بەرگرییان لە جیهان كرد دژی ئاڵا رەشەكان

رابەری تائیفەی درووزەكانی سوریا هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بە ‘قڕكردنی كورد’ وەسفدەكات و رایدەگەیەنێت، ئەو شەڕە…
Total
0
Share