ئیبراهیم خەلیل.. نزیكەى 50 هه‌زار تۆن شمەك گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ‌یاخود سووتێندراون

له‌ ساڵێكدا لە دەروازەی نیودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، نزیكەى 50 هه‌زار تۆن كاڵا و شمەك گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ‌یاخود سووتێندراون.

کامیل کەمال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کومەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی ڕایگەیاند، “له‌ ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا و له 1ی 1ی 2020ـەوە تا 31ی 12ی 2020، 48 هه‌زار تۆن 631 کێلوگرام كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه ‌و لیژنە پەیوەندیدارەکانی كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون و به‌شێكیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێكیشیان له‌ناوبراون.”

هۆكاری گەڕاندنەوە و لەناوبردنی شمەك و كاڵاكانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی وەكخۆی وتی، “ئەو كاڵا و شمەكانە له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-دا نه‌دەگونجان.”

سەبارەت بە جۆری شمەك و كاڵاكان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کومەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاشكرایكرد، “بە گشتی كه‌ره‌سته‌كان پێكهاتبوون له‌ كه‌لوپه‌لى ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه‌، كۆزمەتیك، ڤێتێرنه‌رى، كشتوكاڵی و بیناسازى.”

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییەکی یارسانی دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان سمێڵیان تاشی هەوڵی خۆکوشتنی دا

بابەتی دواتر

ناوی یەكەم وڵات ئاشكراكرا كە بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا سەردانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2025 دەستپێدەکەن. بەپێی نووسراوێکی…
Total
0
Share