بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەر و دوور لە جیاكارییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا گۆڕانكارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكان تاوتوێكران، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان لایەنەكانی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور، هاوبەشیی راستەقینە و رێككەوتنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسی مووچە و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كردەوە كە پرەنسیپی راستەقینە و هاوبەشیی تێدا پەیڕەوبكرێت، ببێتە مایەی سەقامگیری و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

لەو رووەشەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەر و دوور لە جیاكارییە لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا، دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینە بین لە بەڕێوەبردنی هەرێمەكەمان و هەمووان بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە كار بۆ خزمەتی خەڵكەكەمان و بەهێزتركردنی هەرێمەكەمان بكەین”.

لەبەشێكیتری دیدارەكەدا پرسی سەرژمێری و راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و گرنگی دیدی هاوبەش بۆ سەرجەم پرسەكان و بەردەوامیی دیالۆگ و راوێژی نیشتمانیی نێوان لایەنەكان جەختی لەسەركرایەوە لەپێناو پاراستنی ئارامی و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هیوادارین سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەرگا بەڕووی چارەسەركردنی خێراتری كێشەكاندا بكاتەوە

بابەتی دواتر

موسەنا ئەمین: مووچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share