دەستەی ئاماری هەرێم ناوی کارمەندانی گرێبەستی بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بڵاوکردەوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، لە بەرواری 6ی 11ی 2024 نزیکەی 61 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی ئۆنڵاین لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 19 هەزاریان ناویان گەڕاوەتەوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەی گەڕاوەکان لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەباڵغیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بەکارهاتووە کە رێگای ئەلگۆریثمی LCG بەکارهێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کارمەندانەی کە ناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە شوێنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لەکاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر پڕدەکرێتەوە.

بۆ بینینی لیستی ناوەکان: Census Careers

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی: ڕێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک کۆتاییهات، ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەبەردەوامەیی…
Total
0
Share