سودانی دەیەوێت كێشەی مووچەی مانگی 11 و 12 چارەسەربێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت كێشەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 چارەسەربكات.
ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان دەیەوێت كێشەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12چارەسەربكات و دەیەوێت خولێكی دیكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەربگرێت و پاڵپشتی بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كار بۆ ئەوە دەكرێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە ئەمەش وادەكات محەمەد شیاع سودانی پاڵپشتی بۆ خۆی كۆبكاتەوە و دەیەوێت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەیان كلدانی: بەغداد پارەیەكی زۆر بۆ هەولێر دەنێرێت پارتی تەرخانیكردووە بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی دژی یەكێتی و ئێمە

رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “وەك دەبین ئەو پیلانانەی كە دەگێڕدرێت لەلایەن پارتییەوە…
Total
0
Share