منداڵێک بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە گیانیلەدەستدا

لە کەرکوک منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە گیانیلەدەستدا.

سامان یابە عەلی، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەگی بێلانە گازی لە منداڵێک گرت و بەو هۆیەوە منداڵەکە گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەش کرد، منداڵەکە تەمەنی پێنج ساڵانە کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە. وتیشی، خێزانی منداڵەکە نیشتەجێی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی کەرکوک-ن و هەر لەنێو پرۆژەکەش رووداوەکە روویداوە، ئێستا تەرمی منداڵەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی کەرکوک.

بابەتی پێشتر

بڕیارێک بۆ کافتریاکان دەرکرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانان: رێژەی هەژاری لە عێراق دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تەقەكەرێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share