کێشەی پیسبوونی ئاوی شارەزوور چارەسەرکرا

قائیمقامی شارەزوور رایگەیاند، کێشەی پیسبوونی ئاوی ئەو گەڕەکانەی سکچوون و رشانەوەیان تێدا بڵاوببووەوە چارەسەرکراو و دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردووەتەوە.

رزگار غەفور قائیمقامی شارەزوور لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە بە ئاوەڕۆ بە هیمەت و پاڵپشتی لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیمان 12 شکاوی لە بۆری ئاوی گەڕەکی شارستانیی چارەسەربکەین و ئاوی بێستانسوور بگەڕێنینەوە بۆ گەڕەکەکە.

ئاشکراشیکرد، دووبارە پشکنین بۆ ئاوەکە کراوەتەوە دڵنیابووینەتەوە لە خاوێنییەکەی، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە و قەرەبووی رۆژانی رابردوویان بۆ دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (‌هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە…
Total
0
Share