سبەینێ سودانی دەگاتە هەرێم

سبەینێ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە هەرێم.

بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێک دەگاتە هەرێمی کوردستان و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم سازدەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، سودانی لە سەردانەکەیدا دەگاتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئامانج لە سەردانەکەی سودانی گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10 ی حکومەتی هەرێم و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدادە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share