بەهۆی وەرگەڕانی ئەمبوڵانسێکەوە پزیشکێک گیانیلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی گواستنەوەی بریندارێکدا، ئەمبوڵانسێک توشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و بەهۆیەوە پزیشکێک گیانلەدەستدەدات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتییەک لە ناحیەی شێروان مەزن، سەر بە قەزای مێرگەسۆر بە برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر.

وتیشی، پاش گەیاندنی بەو نەخۆشخانەیە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی بلێ دەگوێزرێتەوە، بەڵام ئەمبوڵانسەکە لە رێگەدا توشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە پزیشکێک بە ناوی قەحتان جیهاد گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێك کە پێشتر سزادراوە ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە پیشتر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆدەرکراوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share