پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ چەند رۆژی داهاتوو ئاشکراکرا

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو ئاشکراکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەی چوارشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بۆ بارانی مامناوەند.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممەوە باس لەوەکراوە، بەگشتی کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمیش هاوشێوەی چەند رۆژی رابردوو بە جێگیری دەمێنێتەوە.

رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتووش، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

لەکاتی دەوامدا بەکارهێنانی مۆبایل لە هێزە ئەمنییەکان قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share