هەرێمی كوردستان: لە 24 كاتژمێردا 3 كەس بە كۆرۆنا مردوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 110 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و سێ توشبووش مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 944 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 110 توشبووی نوێ تۆماركراون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 971 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە دووانیان لە هەولێر و یەكێكیان لە سلێمانی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێكی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی دەرکرد

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لە سەر ئامادەکارییەکانی ڕووبەرووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گیروگرفتاکانی چەند بڕیارێكی دەركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share