كۆچبه‌رێكى دیكه‌ى كورد له‌ سنووری پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانیله‌ده‌ستدا

كۆچبه‌رێكى دیكه‌ى كورد كه‌ خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بووه‌ و له‌ كه‌مپێكى په‌نابه‌ران له‌ سلێمانى نیشته‌جێبوو، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌رمای زۆره‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووریی نێوان پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانیله‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، به‌ختیار ئه‌نوه‌ر، كه‌ په‌نابه‌رێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بووه‌ و له‌ كه‌مپێكى باریکە له‌ سلێمانى ژیاوە چووه‌ته‌ بیلاڕوسیا، به‌ڵام ئه‌و لەھاورێكانى دادەبڕێت.

هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه‌ لەگه‌ڵ چەند گەنجێک هه‌وڵده‌ده‌ن بپه‌ڕنه‌وه‌ ئەڵمانیا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رماى زۆره‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووریی نێوان پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانیله‌ده‌ستدا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌سه‌دان كۆچبه‌رى كورد له‌ سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا نزیكه‌ى مانگێكه‌ گیریانخواردووه‌ و پۆڵه‌ندا ڕێگه‌یان پێنادات بپه‌ڕنه‌وه‌ وڵاتانى ئه‌ورپا، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد به‌هۆی خراپی بارودۆخیانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

بابەتی پێشتر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ پێشخراوه‌كه‌ى نه‌كرد

بابەتی دواتر

دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.. منداڵێك دراوێكی زیویی دەگمەن دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share