بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

شارەزایەكی كەشناسی رادەگەیەنێت، لە درەنگانی ئەمشەو و بەرەبەیان بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

محەمەد كەلاری شارەزای كەشناسی رادەگەیەنێت، سەرەتای كەشی ناسەقامگیر لە ناوچەكە دەستیپێكردووە و درەنگانێكی ئەمشەو و بەرەبەیان بەتەواوی دەگات و بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

دەشڵێت، ” سبەی لە سنووری سلێمانی و نێوان كۆیە و سلێمانی و راپەڕین و دەوروبەری ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ هەورەبروسكە و لافاو لە دۆڵەكان هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share