زانیاری لەبارەی ئەو کرێکارەی لە سلێمانی گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، زانیاری لەبارەی ئەو کرێکارەوە ئاشکرادەکات کە لە کاتی کارکردندا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.

عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئارام، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە یەکێک لە باڵەخانەکان کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەش کرد، “ئەو کرێکارە تەمەنی  16  ساڵانە و خەڵکی سوریایە بۆ کارکردن رووی لە سلێمانی کردووە لەکاتێکدا تەمەنی ئەو شیاوی کارکردن نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی: پرد و رێڕەوە ئاوییەكانی بازیان پاككرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، پرد و رێڕەوە ئاوییەكانی سنووری قەزای بازیان پاککرانەوە تاوەكو لەكاتی بارانباریندا لافاو دروستنەبێت.…
Total
0
Share