زەردەشت رەفیق: شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەیە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت

بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەيەنێت، شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەكردووە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەیە بۆ دابەشكردن و هەركاتێك ناوەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە واژووی لەسەركرا ئێمەش زەوییەكانیان بەسەردا دابەشدەكەین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو فەرمانبەرانەی كە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت پێویستە خزمەتی لە 8 ساڵ كەمتر نەبێت و شارەوانی سلێمانی زەوی لەبەردەستە و هەر وەزارەتێك ناوەكانی تەواوبوو، دەتوانرێت زەوییان بەسەردا دابەشبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مۆڵەت دەبەخشێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک…
Total
0
Share