دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانەدا دەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر/بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەدوو چالاکییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (12)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانە بگرن و سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین لە سنووری سلێمانی دەستگیربکەن.

_چالاکیی یەکەم: لەڕۆژی21ی ئایاری 2026 لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، توانرا تۆمەتبارێکی بیانی لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێت و دەستبەسەر بڕی پێنج کیلۆ و 200 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانە بگرن و لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت تۆمەتبار بڕی پێنج کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەری ماریوانەی لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران شاردووەتەوە.

دەستبەجێ پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر ئەنجامدەدرێت و دەستبەسەر ماددە شاراوەکەدا دەگیرێت، تۆمەتبار بڕی 10 کیلۆ و 700  گرام ماددەی هۆشبەری هێناوەتە هەرێمی کوردستان.

_چالاکیی دووەم:

لە ڕۆژی 21ی ئایاری 2026 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان، لە سنووری سلێمانی توانیان دوو تۆمەتباری بیانی دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی یەک کیلۆ و 300 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانە بگرن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پەرلەمانتار تەنها خوولەكێك قسەیان كردووە
پەرلەمانی كوردستان لە ساڵێكدا 31 دانیشتنی كردووە

ڕاپۆرتی چاودێریی هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەردوو وەرزی بەهارە و پاییزە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، کە لەلایەن…
زیاتر ببینە

بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا نیشانیدا پارتی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت

لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە، پارتی بە نوێنەرانی پێکهاتەکان پرسە نیشتمانییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی دەکاتەوە،…
Total
0
Share