نوێترین زانیاری لەبارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور

حاڵەتەکانی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزوور، بەڕێژەی50%  کەمیانکردووە و دۆخی تەندروستییان باشە.

سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە سەرووی دوو هەزار و 500 کەسە.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە و تەنها هەست بە ئازارێکی کەم دەکەن و دەتوانین بڵێین حاڵەتەکانی تووشبوون بەڕێژەی50%  کەمیانکردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە هاوڵاتییانی قەزای شارەزووی سەر بە پارێزگای سلێمانی تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، بەرپرسانی تەندروستی لە سنوورەکە هۆکارەکەیان بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوە گەڕاندەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو. پەیامنێری…
Total
0
Share