بەرگریی شارستانیی دهۆک: ئاگر لە کەمپی ئاوارەکان کەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی پاڕیزگای دهۆک کەوتووەتەوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، بێوار عەبدولعەزیز وتی، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەمپی باجد کەنداڵی سەربە پارێزگای دهۆک ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چوار خێمەی ئاوارەکان بەتەواوی سوتاوە و زیان بەر حەوت خێمەی دیکە کەوتووە”.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕاشیگەیاند کە ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکەش وتی، ئاگرەکە بەهۆی کێشە لە کارەبا و شۆرتی کارەبا بووە.

بەپێی وتەی بێوار عەبدولعەزیز لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە واتە لە 17 ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەیە لە کەمپی ئاوارەکانی دهۆک و هۆکاری سەرجەمیشیان شۆرتی کارەبا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share