کەشتییە بازرگانییەکان بۆ یەکەمجار لە بەندەری فاو جێگیردەبن

کەشتییە بازرگانییەکان بۆ یەکەمجار لە بەندەری فاوی عێراق جێگیربوون، بەندەرێک بۆ عێراق وەک دەروازەیەکی گرنگ و مێژوویی تەماشادەکرێت.

ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، دیزاینی هێڵی ئاسنین بۆ رێگای گەشەپێدان بە رێژەی 100% تەواوبووە و رێگای خێراش بە رێژەی 84% تەواوبووە.

ئەمڕۆش، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە گەورەیە لە خەڵک دەکەین، تیمەکان بەردەوامن لە کارەکانیان و پڕۆژەکە گرنگ و گەورەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج دەرچەیەی ئەمڕۆ بەتەواوی تەواوبوون، پێش دەستبەکاربوونی حکومەتی ئێستا رێژەی تەواوبوونیان 31% بووە، سەبارەت بە پڕۆژەی دووەم (تونێلی ژێرئاوی)، رێژەی تەواوکردنی 11.7% بووە، ئەمڕۆ گەیشتووەتە 58.47%.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی دواتر

وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی 10 بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share