فلیك: بەرشەلۆنە تیمێكی ناوازەیە

هانسی فلیك، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاماژەی بەو سەركەوتنە كرد كە ئێوارەی چوارشەممە تیمەكەی بەرامبەر یانەی سرڤێنا زڤێزدا (ئەستێر سوورە)ی سربی 5-2 بەدەستیهێنا، لەمیانەی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

فلیك دوای یارییەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، 100%ی ئاستمان بە درێژایی 90 خولەك پێشكەشكرد، پێزانینم هەیە بۆ ئەوەی كردمان و هەموو ئەوەی دەیكەین.

وتیشی، “بەشێوەیەكی زۆر باش لەكاتی بوونی تۆپدا یاریدەكەین، هەروەها فشار دەكەین و زۆر باشیش بەرگری دەكەین، ئەمەش ئاسان نەبوو، چونكە سرڤێنا زڤێزدا دەزانێت چۆن یاری و چۆن بەرگری دەكات، یارییەكی ناوازەمان پێشكەشكرد”.

فلیك یانەكەشی بە نایاب و ناوازە ناوبرد.

بەو بردنەوەیە یانەی بەرشەلۆنە سێیەم بردنەوەی لەسەریەكی لە خولی یانە پاڵەوانەكان تۆماركرد و بەوەش 9 خاڵی لە ریزبەندیی شەشەمدا بەدەستهێناوە. لەكاتێكدا یانە سڕبییەكە چوارەم شكستی یەك لەدوای یەكی چنییەوە و بەوەش بێ هیچ خاڵێك لە ریزبەندی سی و پێنجەم (پێش دواهەمین)دایە.

بابەتی پێشتر

هۆکاری بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە دزی لە چەند مارکێتێک کردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share