مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، پڕۆژەی هەژماری من رەتدەكەینەوە و بەهیچ شێوەیەك فەوتانی مووچە قبووڵ ناكەین.
دەشڵێن، “پێویستە مووچە راستەوخۆ لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەین دابەشبكرێت و بەهەموو شێوەیەك پڕۆژەی هەژماری من رەتدەكەینەوە”.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، بەهیچ شێوەیەك فەوتانی مووچە قبووڵ ناكەن و ئەگەر پلەبەرزكردنەوە دەستپێنەكاتەوە دەبێت حكومەت خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەبكات”.