بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژی سێشەممەوە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگیرێت.
لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە هاتووە، “لە رۆژی سێشەممەوە 29ـی 7ـی 2025، دەوامی رەسمی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رادەگیرێت بەهۆی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ شەقامی 100 مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی (ئەربیل ئینتەرناشناڵ)”.
ئەوەش هاتووە، “رۆژی یەکشەممە 3ـی 8ـی 2025، دەوامی ئاسایی لە شوێنی ئاماژەپێکراو دەستپێدەکاتەوە”.