پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگەكانی داهاتوو نافەوتێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمە تەكنیكییەكانی هەرێم لە گفتوگۆدان كە لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10 بنێردرێت و دەشڵێت، “مووچەی مانگەكانی داهاتوو نافەوتێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم سێ رۆژە لە بەغدایە لە گفتوگۆدان كە لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10رەوانەبكرێت و دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا مووچە تێكەڵ بە بابەتی سیاسی نەكرێت.

راشیگەیاند، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەكانی دیكە مووچەكانیان وەربگرن.

سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، وتەبێژی حكومەت وتیشی، “حكومەتی هەرێم ئاسانكاریی كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و لێكتێگەیشتن هەیە و هیچ كاتێك نامانەوێت رێگربین لە ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم كە بڕیاریشدراوە 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت دابنرێت ئێمە وەك پرسێكی ئیجابی سەیری دەكەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لای حكومەتی هەرێم گرنگە كۆمپانیاكان بەشێكن گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە و پێویستە مافیان پارێزراو بێت و رەزامەندیی ئەوانیش پێویستە، چونكە گرێبەستی یاساییمان هەیە و گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانیش دەكرێت دیاریكردنی ئەو 16 دۆلار وەك پرسێكی ئیجابی سەیردەكەین.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی نوێی دەرکرد و نرخی تەماتە دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share